ڕاستەوخۆ

گەلاوێژ ئەورین: پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان پەیوەندیی بە پژاکەوە نییە و چەکدانان خەیاڵێکی خاوە

reset font size increase font size

گوتەبێژی ڕاگەیاندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕایگەیاند، ئەو لایەنانەی دەدەنە پاڵ پرۆسەی چارەسەری لە باکووری کوردستان کە گوایە پەیوەندیی بە پژاکەوە هەیە، دەیانەوێت پرۆسەکە تێکبدەن و جەختیشی کردەوە کە قسەکردن لەسەر چەکدانانی پژاک خەیاڵێکی خاوە.

گەلاوێژ ئەورین، گوتەبێژی ڕاگەیاندنی پژاک، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە دا کە دۆخی ئێران بە تەواوی لە تورکیا و سووریا جیاوازە و تاوەکو کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست لە سیاسەتی کوشتار، لەسێدارەدان و دەستگیرکردن هەڵنەگرێت و دانی فەرمی بە مافی گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکاندا نەبنێت، باسكردن لە چەکدانانی پژاک بێواتایە.

ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو کە پژاک بە هیچ شێوەیەک لەژێر گوشاردا چەک دانانێت و خەباتەکەی بۆ بەدیهێنانی کۆمارێکی دیموکراتیک بەردەوام دەبێت.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ئەورین ئاشکرای کرد کە لە مانگەکانی داهاتوودا گۆڕانکاریی گەورە لە ئێراندا ڕوو دەدەن و پژاک بە تەواوی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و پێشوازی لەو گۆڕانکارییانە ئامادە کردووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.