ڕاستەوخۆ

دوو هاوڵاتی لە شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

reset font size increase font size

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کۆڵبەرنیوز، لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 24ی ئابی 2026، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی مەولود ڕووستا و سەعدون دەستاری و بەبێ پێدانی بڕیاری دادگا دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

کۆڵبەر نیوز ڕایگەیاندووە، مەولود ڕوستا دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بە بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بڕی بارمتەکە و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون ئاشکرا نەکراوە.

لە ڕاپۆرتەکەی کۆڵبەر نیوزدا هاتووە، سەعدون دەستاری لە دەستبەسەریدا ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

تاوەکو ئێستا شوێن و دەزگای دەستبەسەرکراو، هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراونەتەوە ناڕوونن.

بەردەوامیی بێ هەواڵیی لە دۆخی سەعدون دەستاری دروستبوونی شەپۆلێک لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی لای بنەماڵە و کەسوکاری لێکەوتووەتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.