ناوەندی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات لە درێژەی پێشێلکارییەکان دژ بە مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو هاوڵاتی کورد لە شارەکانی دیواندەرە و شنۆ دەستبەسەرکران.
بەگوێرەی هەنگاو دوێنێ لە شاری دیواندەرەی سەر بە پارێزگای سنە، دونیا وەیسی هاوڵاتی تەمەن 30 ساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی زانیارییەكان، دونیا وەیسی لە نزیکی شوێنی مانەوەیدا و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراوە بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەگوێرەی هەنگاو و لەهەمان ڕۆژدا ئەحمەد حاجیپوور هاوڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەنگاو ئاشکرای کردوە هەر لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا 20 هاوڵاتی لە شاری شنۆ و دوو هاوڵاتی دیکە لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون.