تا دێت نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه و به‌یانی ئه‌مڕۆ له بازاڕی سلێمانی به‌های 100 دۆلار گه‌یشته زیاتر له 158 هه‌زار دیناری عێراقی و ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری دۆلاریش ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هۆكاری داشكانی به‌های دیناری عێراقی به‌رانبه‌ر دۆلار، خستنه ڕووی كه‌میی دۆلاری كاشه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی هه‌بووه له به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و گرانبونی.
داهاتی فرۆشی نه‌وتی عێراق ده‌چێته بانكی فیدراڵیی ئه‌مریكا، واشنتیش به‌ڕێكاری تایبه‌تیی خۆی پارەکە ڕه‌وانه‌ی حكومه‌تی عێراق و بانكی ناوندیی عێراقی ده‌كات.
شارەزایان باس لەوەدەکەن کە زۆر جار ئه‌و ڕێكارانه‌ی بانكی فیدراڵیی ئه‌مریكا له ناردنی دۆلار بۆ عێراق، په‌یوه‌ندیی به قۆناغی سیاسی و ململانێ ناوچه‌ییه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌ندێك جاریش واشنتن وه‌ك فشاری سیاسی دژی حكومه‌تی عێراق به‌كاری ده‌هێنێت.