وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێی 2026 دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ، یەکشەممە 26ـى نیسان، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ئادار خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەمان بۆیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجامدراون.
دەشڵێن، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ یەکشەممە، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.