بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی جه‌نگه‌وه ئێستا ئابوری جیهان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه و جیهان به‌ره‌و قه‌یرانی وزه ده‌ڕوات.
فاتیح بیرۆڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی پەرەسەندنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر بەرهەمهێنانی نەوتی جیهانی، جیهان بەرەو یەکێک لە خراپترین قەیرانەکانی وزە دەڕوات به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو.
بیرۆل دۆخەکەی بە 'زۆر مەترسیدار' ناوبرد و ئاماژەی بەوەدا ڕۆژانە نزیکەی 11 ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ بازاڕ لە دەستچووە.
گوتیشی، شەڕەکە زیانی گەورەی بە ژێرخانی وزە گەیاندووە.