به گوێرهی توێژینهوهیهك بەهۆی ڕودانی کارەساتێکی سروشتییەوە له ساڵی 2050دا ئەگەری گیان لە دەستدانی 700 هەزار کەس هەیە لە جیهان.
تیمێکی توێژەرەوانی زانکۆی کاسۆلیکی لە ئەرجەنتین توێژینهوهیهكی نوێیان لە نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2022 لەسەر 156 وڵات ئەنجامداوە، به گوێرهی ئهنجامهكان، پێشبینی دەکرێت بەهۆی گۆڕانکاریی کەشوهەوای جیهانیی لە ساڵی 2050دا پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزببنەوە و کاریگەریی خراپ بکاتە سەر ئاستی هێزی جەستەیی و توانای مرۆڤەکان و بەو هۆیەوە بە هەزاران کەس گیان لە دەستبدەن.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، هەر بەرزبونەوەیەکی بە قۆناغ لە ئاستی مامناوەندیی پلەی گەرما 27.8 بە ڕێژەی لە 1.5% لەسەر ئاستی جیهان، هێز و توانای جەستەیی مرۆڤەکان لاواز دەکات و دەبێتە هۆکاری بێهێزی و گێژبوون و خاوبونەوە.
توێژینەوەکە دهریخستووه، بەرزبوونەوەی ئەو ڕێژە مەترسیدارە، ئەگەری گیانلەدەستدانی 470 هەزار بۆ 700 هەزار کەس لە ساڵێکدا زیاتر دەکات ئهوهش بەهۆی گەرمای تاقەتپڕوکێنەوە.