كهشناسیی ههرێمی كوردستان پێشبینیدەکات، ئهمڕۆ و سبهی ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، دابارین لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، بەڵام لەپاشنیوەڕۆی سبەینێوە شێوازی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بە لێزمە.
بهگوێرهی پێشبینییهكانی كهشناسیی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، لە پاشنیوەڕۆوە کاریگەری دابارین زیاد دەکات و لە سەرجەم ناوچەکان باران دەبارێت.
لەبارەی کەشی سبەینێوە، کەشناسی دەڵێت، سبەى ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، دابارین لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، لە پاشنیوەڕۆوە، شێوازی دابارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بە لێزمە کە هەندێك جار هەورە برووسکە و ئەگەر هەیە تەزرەشی لەگەڵ بێت بەتایبەت لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا.
دەشڵێن، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە بهراورد به تۆماركراوهكانی دوێنێ.