ڕاستەوخۆ

جۆرە مێشولەیەک دۆستی ژینگەیە و پلاستیک دەگۆڕێت بۆ وزە

reset font size increase font size

توێژینەوەیەکی گۆڤاری زانستی ژینگەیی ئاشکرایکردووە، جۆرە مێشولەیەک هەیە، توانای خواردنی پلاستیکی هەیە، کە لە قاپ وکەرەستەی سەفەریدا بەکاردەهێنرێت بەمەش دۆستی ژینگەیە و ڕێگری دەکات لە پیسبوونی.

توێژینەوەیەکی گۆڤارێکی زانستی ژینگەیی و ئیکۆتەکنەلۆجی ڕایگەیاندووە، جۆرە مێشولەیەک بە "پلاتای ئەرجەنتینی" ناسراوە، توانای خواردنی پلاستیکی پۆلیستێرینی هەیە و شیدەکاتەوە، بەمەش دەتوانێت ڕێگری لە پیسبوونی ژینگە بکات و شێوازی بەفیڕۆدان بگۆڕێت.

دەشڵێت، پلاستیکی پۆلیستێرینی بە شێوەیەکی بەرفراوان لە پاکەت و قاپ و کەرەستەی سەفەرییدا بەکاردەهێنرێت، ئەم مێرووە تەنیا پلاستیکەکە ناخوات بەڵکو دەشیگۆڕێت بۆ وزە. 

جەخت لەوەشدەکەنەوە، ڕۆژانە دەتوانێت نزیکەی 6 میلیگرام پۆلیستێرین بخوات و دوای 42 ڕۆژ 54.9ـی٪ ئەو بڕە لە شێوەی پلاستیکدا نامێنێتەوە، بەمەش مێرووی لاپاتای ئەرجەنتینی دەکاتە نەیارێکی پلاستیک.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.