ئه‌مڕۆ 29ـی نیسانی 2026، هۆبەی کەشناسیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، نزیكه‌ی سێ ملیمەتر باران باریوه.
هۆبەی کەشناسیی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له‌مساڵدا به كۆی گشتی له سنوری پارێزگاكه هه‌زار و 103 ملیمەتر باران باریوه.
له‌و ڕێژه‌یه زۆرترین بڕی بارانبارین له سنوری ته‌وێڵه بووه، كه تاوه‌كو ئێستا 1379 ملیمەتر باریوه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كانی هۆبه‌ی كه‌شناسیی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه، ساڵی ڕابردوو تاوه‌كو ئه‌م كاته، نزیكه‌ی 398 ملیمەتر باران باریوه.