ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دانیشتووانی شاری کۆبنانێ لە ڕؤژئاوای کوردستان، لە دژی ناوهێنانی کۆبانێ بە عەین ئەلعەرەب گردبوونەوە و دژی بە عەرەبکردنی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
دوای ئەوەی حکومەتی کاتی سوریا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تابلۆیەکی بۆ بەخێرهاتنی هاوڵاتییان بۆ شاری کۆبانێ هەڵواسی بوو کە تێیدا کۆبانی بە عەین ئەلعەرەب ناوبردبوو، ناڕەزایەتی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانی لێ کەوتەوە.
سەرەڕای ئەوەی بەگوێرەی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمی ساڵی رابردووی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سوریا، دەبوایە زمانی کوردی، ناو و ناونیشانی کوردی وەک زمانی نیشتمانی سوریا پێناسە بکرایە، بەڵام هێشتا حکومەتی کاتی ئەو هەنگاوەی نەناوە.
لەو چوارچێوەیەدا خەڵکی کۆبانێ داوای بە کوردی ناسانندی ناوە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن و داواش دەکەن کوردان پشتیوانی داواکانی خەڵکی ڕۆژئاوا بکەن.