فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نه‌وێ له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی شه‌ممه، به‌شداریی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 10ـی نیسانی 2026 فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ڕایگه‌یاند، سبەینێ بەشداریی کۆبونەوەی پەرلەمان دەکەن و وەک بەرپرسیارێتییەکی نیشتیمانیی و ئەخلاقیی و پەرلەمانیی، لە دانیشتنەکەدا بەشدار دەبین.
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌شڵێت، پێویستە پەرلەمان لە وادەی خۆیدا ئەرکە دەستورییەکان جێبەجێ بکات و ڕێگا نەدات هیچ یەک حیزب و لایەنێک بڕیار و کۆدەنگیی کورد کورد قۆرخ بکات.
فراكسیۆنه‌كه گوتوشیه‌تی: "بڕیاری گەلی کورد لای تاکە حیزبێک نییە، هه‌تا بەئارەزوی خۆی زەوتی بکات".
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارتی، كه ڕایگه‌یاندووه سبه‌ینێ به‌شداریی له دانیشتنه‌كه ناكات، فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت: "بێگومان ئەمانە ترسیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسیی و کێبڕکێی دیموکراسیی هەیە، بۆیە هەمیشە بیانوو دەهێننەوە و خۆیان لە پشت دروشمی یەکڕیزیی و تەوافوق دەشارنەوە".
ده‌شڵێت، ئەو پەرلەمانتارانەی واژویان لەسەر داوای ئەنجامدانی دانیشتنەکە کردوە، بەرپرسیارێتییەکی مێژویی لەبەردەم گەلی کورد و دەستوردا هەڵدەگرن و پێمانوایە هەمویان لەم رۆژە گرنگەدا ئامادە دەبن.