سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و وه‌ستانی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، به‌ڵام سنورداركردنی ئینته‌رنێت له ئێران به‌رده‌وامه و هه‌زار كاتژمێری تێپه‌ڕاند، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش داوای ده‌ستبه‌جێ ئاساییكردنه‌وه‌ی ئینته‌رنێت ده‌كات.
دوای تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی سنورداركردنی ئینته‌رنێت بۆ هه‌زار كاتژمێر، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دۆخه‌كه به "تاریکیی دیجیتاڵی" ناوده‌بات و ده‌ڵێت، ئەمە پرسێکی مافی مرۆڤە و دەبێت دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە دەستبەجێ دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیان دابین بکەنەوە.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕێكخراوه‌كه، جەخت دەکاتەوە له‌وه‌ی زیاتر لە 42 ڕۆژە 90 ملیۆن کەس لە "تاریکیی دیجیتاڵیدا" دەژین.
لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت، مافێکی بنەڕەتیی مرۆڤە و لە کاتی ململانێکاندا پرسێکی ژیانییە.
لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته هێڵەکانی ئینتەرنێتی ڕاگرت و ئێستا ئەم بڕینە وەک درێژترین بڕینی ئینتەرنێت لە جیهاندا تۆمار کراوە.
ئەم بێبەشکردنە ته‌نها هاوڵاتییانی ئاسایی گرتووەتەوە، لە کاتێکدا بەرپرسان و کەسانی نزیک لە دەسەڵات، لە ڕێگەی "سیمکارتی سپی"یەوە هێشتا دەستیان بە ئینتەرنێت دەگات.