ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک ڕایگەیاند، دوای 100 ساڵ داننان بە مافە کولتووری و زمانەوانییەکانی کورد لە لە سوریا ئەرکێکی سەرشانی حکومەتەکەی و مافێکی ڕەوای گەلی کورد بووە.
شەرع ئاماژەی بەوە کردووە لەگەڵ سەرکردایەتیی کورد ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی زمانی خوێندن لە ناوچە کوردنشینەکان بە زمانی کوردی بێت.
باسی لەوەشکردووە کورد بەشێکن لە کۆمەڵگەی سووریا لەبەر ئەوەی بە فەرمی ناسینی مافە کولتووری و زمانەوانییەکانی کورد ئەرک و مافێکی ڕەوا بووە.
لەبارەی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هەسەدەش گوتی، پڕۆسەکە تەنها پەیوەندی بە گرووپێکی دیارییکراوەوە هەیە نەک کۆمەڵگەی کوردی بۆیە پێویستە جیاوازیی بکرێت لەنێوان مامەڵەکردن لەگەڵ پێکهاتەی کورد و ئەو پرسە.