ڕاستەوخۆ

سەلجوق مزراکڵی سەردانی گۆڕی سڕی سورەیا ئۆندەری کرد

reset font size increase font size

هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ زیندان ئازاد بوو، ئه‌مڕۆ سەردانی گۆڕی سڕی سوڕەیا ئۆندەر سیاسەتمەدار و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی کرد، دواتر چووه‌ ئامه‌د و له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

سەلجوق مزراکڵی هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد کە ماوه‌ی حەوت لە زیندانی ئێدیرنە زیندانی بوو ئه‌مڕۆ سەردانی گۆڕی سڕی سوڕەیا ئۆندەری كرد و ڕایگەیاند، ئۆندەر میراتێکی گه‌وره‌ی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە و لەسەر ڕێبازەکەی ئەو درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

دوابەدوای ئەم سەردانەش مزڕاکڵی لە ئەستەنبوڵەوە گەڕایەوە بۆ ئامەدی باکوری کوردستان و لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازیی لێکرا و پاشان ڕایگەیاند، بنیادنانی ئاشتی پێویستە ببێتە ئامانجی سەرەکی هەمووان، بەتایبەت ئەو کەسانەی بەدەست نەبوونی ئاشتی و دیموکراسی تورکیاوە ناڵاندوویانە.
 
گوتیشی، پێشلکارییە یاساییەکان لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا زۆرترین زیانی بە دیموکراسی وڵاتەکە گەیاندووە و بۆ بنیادنانی ئاشتی پێویستە یاسا و دروستی نێوان لایەنەکان بوونی هەبێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.