هاوسەرۆکانی دەم پارتی، تولای هاتیمۆئوڵڵاری و تونجەر باکرهان، بۆ کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم عەبدولسەلام بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشییان بڵاوکردەوە. هاوسەرۆکان لە پەیامەکەیاندا سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی بارزانی و گەلی هەرێمی کوردستان کرد.
هاتیمۆئوڵڵاری و باکرهان ڕایانگەیاند کە بە خەمێکی گەورەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحیدیان بیستووە و داوای ئارامیی دڵیان بۆ مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی وەزیران، بنەماڵەی بارزانی و گەلی کوردستان کرد.
لە پەیامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە شێخ عەبدولواحید نەوەی شێخ عەبدولسەلام بارزانییە، کە لە مێژووی گەلی کورددا شوێنێکی تایبەتی هەیە و لە دوای خۆی کەلەپوورێکی قووڵ و یادەوەرییەکی مەعنەویی بەجێهێشتووە.
هاوسەرۆکانی گشتی بە وتنی "بە هەستی هاوپشتیی زۆر دڵسۆزانەمانەوە، هاوبەشی ئازار و خەمتانین" کۆتایییان بە پەیامەکەیان هێنا.