ڕاستەوخۆ

پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموکراتییەکان بانگەوازی بۆ ڕێپێوانی یەکی ئەیلوول، ڕۆژی جیهانیی ئاشتی دەکات

reset font size increase font size

پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموکراتییەکان بە بۆنەی یەکی ئەیلوول، ڕۆژی جیهانیی ئاشتی، بانگەوازێکی ئاراستەی جەماوەر کرد بۆ بەشداری لە ڕێپێوانێکدا، کە بە دروشمی "بەرەو ئاشتی بە ڕێبەرییەکی ئازاد" ساز دەکرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕێپێوانەکە ڕۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر 18:00 لە بەردەم باڵەخانەی ناوچەی ڕەزانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە شاری ئامەد دەست پێدەکات و تاوەکو بەردەم پلازای لە گەڕەکی ئۆفیس بەردەوام دەبێت.

لە هەمان کاتدا، ڕێکخستنەکانی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) لە ناوچەی باژاڕی لە بەردەم باڵەخانەی خۆیان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا. لە کۆنگرەکەدا، ڕوچەم وەفا ئەلیاکوت، هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد داوای لە هاوڵاتیان کرد بەشداری لەم ڕێپێوانەدا بکەن.

هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد جەختی لەوە کردەوە، ئامانجی ڕێپێوانەکە خەباتە بۆ هێنانەدیی ئاشتییەکی بەردەوام، کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و ئازادیی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، هەروەها داوای لە خەڵکی ئامەد کرد بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ئاشتی بڕژێنە سەر شەقامەکان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.