ڕاستەوخۆ

شارەوانیی ئیستەنبووڵ بە زمانی کوردی خزمەتگوزاریەک پێشکەش دەکات

reset font size increase font size

شارەوانیی ئیستەنبووڵ لە رێگەی هێڵی سەنتەری چارەسەری (ALO 153)ـەوە دەستی بە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری بە شێوەزاری کرمانجیی زمانی کوردی کرد.

شارەوانیی ئیستەنبووڵ دوای ساڵانێکی زۆر، شێوەزاری کرمانجی خستە نێو بەرنامەی خزمەتگوزاریی فرەزمانیی سەنتەری چارەسەری و هێڵی گەرمی شارەوانی.

سەنتەری چارەسەری ALO 153' کە لەسەر بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵە، پێشتر بە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی و عەرەبی خزمەتگوزاری پێشکەش دەکرد، بەڵام شوێنی بۆ زمانی کوردی تەرخان نەکردبوو.

ئێستا شێوەزاری کرمانجی هێڵەکە کارا کراوە.

ئیدی هاووڵاتییان دەتوانن بێ چوونە بینای خزمەتگوزاری، داواکاری، پێشنیار و سکاڵاکانیان بگەیێنن. بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە نوێیە ئەو کەسانەی بە زمانی کوردی قسە دەکەن، دەتوانن بە زمانی دایکیان سوود لە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی وەربگرن.

ئەم هەنگاوە پێشتریش چەندین جار لە ئەنجومەنی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ خرابووەڕوو، بە مەبەستی ئاسانکاری لە پەیوەندیی نێوان ئەو هاونیشتمانییانەی لە ئیستەنبووڵ دەژین لەگەڵ بەشەکانی شارەوانی.

زۆربەی دامودەزگاکانی دەوڵەت لە تورکیا هێڵی گەرم و سەنتەری پەیوەندییان هەیە.

 ئەو دامەزراوانە لەپاڵ زمانی تورکی خزمەتگوزاریی بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و لەهەندێک سەنتەریش زمانەکانی ئەڵمانی و فەرەنسیش پێشکەش دەکەن.

نەبوونی زمانی کوردی لە سەنتەرەکانی پەیوەندی و هێڵی گەرمی ناوەندە خزمەتگوزارییەکان زۆرجار رەخنەی تووندی لەلایەن هاونیشتمانییانی باکووری کوردستان و نیشتەجێی شارەکانی تورکیای بەدوای خۆیدا هێناوە و چەند جارێکیش ئەو پرسە براوەتە پەرلەمانی تورکیا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.