ڕاستەوخۆ

توغرول تورکێش بۆ محەمەد ئوچوم: کشانەوە لە ڕێککەوتننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا نەزانییە

reset font size increase font size

توغرول تورکێش، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە ئەنکەرە، وەڵامی لێدوانەکانی محەممەد ئوچوم، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆککۆماری تورکیای دایەوە لەبارەی بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە ئازادکردنی عوسمان کاڤالا و ئاماژەی بەوە کرد، بێبایەخ سەیرکردنی دادگای ئەوروپا و قسەکردن لەسەر کشانەوە لە ڕێککەوتننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (AİHS) بە تەواوەتی نەزانییە.

دوای ئەوەی ژووری گەورەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە 25ی ئابدا بڕیاریدا، کە پێویستە عوسمان کاڤالا، سەرمایەردار و دەستگیرکراوی دۆسیەی گەزی لە زووترین کاتدا ئازاد بکرێت، محەمەد ئوچوم ڕایگەیاندبوو، ماددەی 90ی دەستوور نابێتە بەڵگە بۆ پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای ئەوروپا.

لە وەڵامدا توغرول تورکێش لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕەخنەی توندی لەو ئاراستەیە گرت و ڕایگەیاند، تورکیا زیاتر لە 70 ساڵە ئەندامێکی ئەنجومەنی ئەوروپایە و لە ساڵی 1990وە دەستەڵاتی دادوەریی دادگای ئەوروپای قبوڵ کردووە.

توغرول تورکێش جەختی کردەوە، ناکرێت پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەوروپا و دادگای مافی مرۆڤ نادیدە بگیرێت یان بە بێبایەخ سەیر بکرێت، بەهۆی ئەوەی پاراستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەوروپا تەوەرێکی سەرەکیی بەرژەوەندییەکانی ناوچەکەیە.

پەرلەمانتارەکەی ئاکپارتی ئاماژەی بەوەش کرد، دۆسیەی عوسمان کاڤالا و دۆسیە هاوشێوەکانی دەکرا بە یاسای نیشتمانی و جێبەجێکردنی دادپەروەرانەی دەستوور و یاسا ناوخۆییەکان چارەسەر ببن، بەبێ ئەوەی پێویست بە دەستوەردانی دەرەکی بکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.