ڕاستەوخۆ

کەمال کڵچدارئۆغڵو پێشوازی لە پرۆسەی ئاشتیی سوریا و هەنگاوەکانی ناوخۆی تورکیا دەکات

reset font size increase font size

کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پێشوازی لە هەنگاوەکانی بەرەو ئاشتی و سەقامگیریی هەمیشەیی لە سوریا کرد.

کەمال کڵچدارئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد، تێکەڵکردنی پێكهاتە چەکدارییەکانی هەسەدە لەناو دەوڵەتی سوریادا نەک تەنها بۆ داهاتووی ئەو وڵاتە، بەڵکو بۆ ئارامی و ئاسایشی تەواوی ناوچەکە گرنگی زۆری هەیە.

سەرۆکی گشتی جەهەپە جەختی لەوە کردەوە، دروستبوونی سوریایەکی دیموکرات و پارێزراو لە ڕووی یەکپارچەیی خاکەکەیەوە، کە تێیدا ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانی کوردانی سوریا زامن بکرێت و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان، لە بەرژەوەندیی تورکیا و تەواوی گەلانی ناوچەکەیە.

کەمال کڵچدارئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە پرسی کورد لە سێبەری چەک و کردە سەربازییەکان دەربهێنرێت و لە چوارچێوەی سیاسەتی دیموکراتی، یاسا و لەژێر سێبەری پەرلەمانی تورکیادا گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

سەرۆکی گشتی جەهەپە هیوای خواست، پرۆسەی ئێستای تورکیا ببێتە هۆی چەکدانانی تەواوەتی، بەهێزبوونی دیموکراتی و قووڵبوونەوەی برایەتیی مێژوویی نێوان تورک و کورد.

کەمال کڵچدارئۆغڵو پێشنیاری ڕێکخراوی ئاشتی و هاوکاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دووپات کردەوە، کە بریتییە لە هاوپەیمانییەکی چوارقۆڵی نێوان تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا، بە مەبەستی دیاریکردنی چارەنووسی ناوچەکە بە دەستی گەلانی ناوچەکە، نەک بەپێی بەرژەوەندیی وڵاتانی دەرەکی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.