هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، تولای هاتیمئۆغلاری، دەڵێت عەلەوییەکان بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕووی سیاسەتی ڕەتکردنەوە و گۆڕینی ناسنامەیان بوونەتەوە و پێویستە مافەکانیان بە فەرمی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بناسرێت.
تولای هاتیمۆغلاری لە مەراسیمی یادکردنەوەی حاجی بەکتاش وەلی، وتی سەرەڕای فشارەکانی حکومەت، عەلەوییەکان دەستبەرداری باوەڕ و ناسنامەی خۆیان نەبوون.
جەختی کردەوە کە دەبێت حکومەت بە فەرمی مافی هاوڵاتییەتی یەکسانی عەلەوییەکان بناسێت و بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵکوژییەکانی عەلەوییەکان کۆمیسیۆنێکی پەرلەمانی دابمەزرێنێت.
هاتیمۆغلاری هەروەها داوای ناساندنی جامخانەکان وەک شوێنی پەرستش و عیبادەتی عەلەوییەکان کرد و ئەمەشی بە یەکێک لە ئەرکەکانی حکومەت دانا.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی گوتی عەلەوییەکان لە ناوەڕاستی پرۆسەی ئاشتی و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدان و "بەبێ عەلەوییەکان ئاشتی بەدینایەت".
هەروەها بانگەشەی فراوانکردنی بەرەی دیموکراسی کرد و گوتی مافەکانی هەموو گەلان و باوەڕە جیاوازەکان دەبێت بە فەرمی بناسرێن.