ڕاستەوخۆ

تونجەر باکرهان: بزووتنەوەی کۆماری دیموکراتیکمان دەستپێکردووە و ئامادەی بەڕێوەبردنی تورکیاین

reset font size increase font size

لە پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئەنقەرە، کە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی باکووری کوردستان و تورکیا، پارتە چەپ و سۆسیالیستەکان و کەسایەتییە مەدەنییەکان بەڕێوەچوو، تونجەر باکرهان وەک هاوسەرۆکی گشتی وتارێکی پڕ لە پەیامی سیاسیی پێشکەش کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نووچە تیڤی، باکرهان لە سەرەتای وتارەکەیدا سڵاوی تایبەتی ئاڕاستەی عەبدوڵا ئۆجالان کرد لە بەرانبەر ئەو هەوڵانەی بۆ ڕەخساندنی زەمینەی ئاشتی دەیدات، و ڕەخنەی لە خۆیان گرت سەبارەت بە کەمکوڕییەکانی ڕابردووی پارتەکەیان.

هاوسەرۆکی دەم پارتی جەختی لەوە کردەوە که ئەوان وەک بزووتنەوەیەک"کۆماری دیموکراتیک"یان دەستپێکردووە و تەواوی ئامادەکارییەکیان تێدایە بۆ ئەوەی بەشدار بن لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا.

باکرهان سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە ئەوان پێداگری لەسەر «ڕێگەی سێیەم» دەکەن و نابنە پاشکۆی هیچ کام لە هاوکێشەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی تورکیا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.