ڕاستەوخۆ

جێگری سەرۆککۆماری تورکیا: دەستەی جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوە دامەزرێنرا

reset font size increase font size

جەڤدەت یەڵماز، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، دەستەی جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوەی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دوای واژۆکردنی یاساکە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری وڵاتەکە، بە فەرمی دامەزراوە.

جەڤدەت یەڵماز لە ڕێگەی پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە ئاماژەی بەوە دا کە وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەت لەناو ئەم دەستەیەدا دەستبەکار بوون و یەکەم کۆبوونەوەی دەستەکەش ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، بەگوێرەی پێویستییەکانی یاسای چوارچێوە، چەند کۆمیسیۆنێک دادەمەزرێنرێن و هەڵسەنگاندنی پێویست بۆ قۆناغەکان و هەنگاوەکانی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ، دوا بە دوای واژۆکردنی یاسای چوارچێوە لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیاوە، دەقی یاساکە لە ڕۆژنامەی فەرمیی وڵاتدا بڵاوکرایەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا هەنگاوی گرنگ و نوێ سەبارەت بەم پرۆسەیە بنرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.