ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل: تورکیا نزیکەی 2000 کیلومەتر چوارگۆشە لە خاکی عێراقی داگیر کردووە

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل هێرشێکی توندی کردە سەر دەسەڵاتدارانی تورکیا لە بەرامبەر ڕەخنەکانی ئەنقەرە بۆ سەر ئیسرائیل سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان، و تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی بەشێک لە خاکی وڵاتانی دراوسێی داگیر کردووە.

 وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" وەڵامی ڕەخنەکانی تورکیای دایەوە و ڕایگەیاند، ئەنقەرە لە پێگەیەکدا نییە وانەی سەروەریی خاکیان پێ بڵێت. ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە کە هەزاران سەربازی تورک و دەیان بنکە و بارەگای سەربازی لە خاکی وڵاتانی دراوسێدا بڵاوەیان پێکراوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە کە تورکیا 36٪ی خاکی قوبرس، 5٪ی خاکی سووریا و نزیکەی 2000کیلومەتر چوارگۆشە لە خاکی عێراقی داگیر کردووە.

ئەم ئاڵۆزییە دوای ئەوە هات کە دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕەخنەی توندیان لە بەردەوامیی کۆنتڕۆڵکردنی بەرزاییەکانی جۆلان لەلایەن ئیسرائیلەوە گرتبوو.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.