وەزارەتی دەرەوەی یۆنان ڕایگەیاند، تورکیا لە دەریای ئیجە پارک دروست دەکات و ئەم پارکە دەریاییانەش سنووری ئاوە نێودەوڵەتییەکان و ناوچەی دەریایی یۆنان پێشێل دەکەن و هیچ بەهایەکی یاساییان نییە.
حکومەتی تورکیا لە دەریای ناوەڕاست و دەریای ئیجەدا دروستکردنی دوو پارکی نیشتمانیی دەریایی ڕاگەیاند، کە ڕووبەرەکەیان زیاتر لە 21هەزار کیلومەتری چوارگۆشەیە، ئەوەش یۆنانی توڕە کردووە و بە پێشێلکاریی ناوی دەبات.
پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی یۆنانیش ڕەخنەی لە حکومەتی یۆنان گرت و هەنگاوەکانی تورکیای بە شەڕخوازانە ناوبرد.