ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی حکومەتی هەرێم تاوتوێی هێرشەکانی سەر هەولێر دەکەن

reset font size increase font size

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییانەی کرد کە کرانە سەر شاری هەولێر، و ڕایگەیاند کە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆکوەزیران، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکوەزیران بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر ئۆفیسی تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و شوێنی نیشتەجێبوونی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کرد.

جەختی کردەوە کە هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر ئاسایشی هەرێم، بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ئاسایش و سەقامگیریی سەرتاسەری عێراقە.

حکومەتی فیدراڵی بە توندی هێرش بۆ سەر خاکی عێراق، هاووڵاتییان و دامەزراوەکانی ئیدانە دەکات و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە لێکۆڵینەوەدان بۆ سزادانی تاوانباران.

لە بەرامبەردا، مەسرور بارزانی سوپاسی بەدواداچوونەکانی سەرۆکوەزیرانی کرد و جەختی لە بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.