وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، سبەی بڕی 841 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری بانکی.
ڕێبوار کەریم، پەرلەمانتاری عێراق بە نووچە تیڤی ڕایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت کردووە و سەرەڕای ئەوەی دەبوو پارەکە ئەمڕۆ ڕەوانە بکرێت،
بەڵام بەهۆی هەندێک دواکەوتنی تەکنیکییەوە، سبەی بەغدا بڕی 841 ملیار دینار وەک پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەخاتە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.