ڕاستەوخۆ

ماددەی 140: بۆ گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک بۆ ناوچە جێناکۆکەکان پێویست بە ڕەزامەندیی پێشوەختە ناکات

reset font size increase font size

لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق ڕایگەیاند، پرۆسەی گواستنەوەی کارتی خۆراک بۆ ناوچە جێناکۆکەکان و بەپێچەوانەشەوە، پێویستی بە ڕەزامەندیی پێشوەختەی لیژنەکەیان نییە و هیچ ڕێگرییەکیان لەم بارەیەوە نییە.

بەپێی نوسراوێکی لیژنەکە کە ئاراستەی نووسینگەی وەزیری بازرگانیی عێراق کراوە، گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک ناکەوێتە چوارچێوەی کار و ڕێنماییەکانی ئەم لیژنەیەوە.

هاوکات هاووڵاتییان دەتوانن بە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی پێشوەختە ڕێکارەکانی گواستنەوەی فۆڕمەکانیان بۆ ئەو ناوچانە ئەنجام بدەن.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە فۆڕمی خۆراک ڕۆڵێکی سەرەکی لە تۆماری دەنگدەران و دابەشبوونی بازنەکانی هەڵبژاردندا دەبینێت و کارئاسانیکردن بۆ گواستنەوەی، کاریگەریی لەسەر هاوکێشەی دیمۆگرافیی ناوچە جێناکۆکەکان دەبێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.