وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی ڕادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد، بە مەبەستی دەستپێکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا سیستەمی زانکۆلاین کارا دەکرێت. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمساڵ کۆی گشتیی 40 هەزار و 716 دەرچوو مافی پێشکەشکردنی داواکارییان هەیە، کە بەسەر ئەم بەشانەدا دابەش بوون:
-
بەشی زانستی: 30,847 دەرچوو
-
بەشی وێژەیی: 7,923 دەرچوو
-
ئامادەییی پیشەیی: 1,240 دەرچوو
-
خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان: 706 دەرچوو
گوتەبێژی وەزارەت جەختیشی کردەوە، دەرچووان دەتوانن لە یەک کاتدا داواکاری بۆ هەرسێ جۆری خوێندنی (زانکۆلاین، پارالێل و ئێواران) لە 16 زانکۆی حکومیی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن.