هەرچەندە وەزارەتی پەروەردە هیچ کۆمپانیایەکی بۆ هێنانی جلوبەرگی خوێندکاران دیاری نەکرد، بۆ ئەوەی قۆرخکاریی لە بازاڕ دروست نەبێت، بەڵام نرخی جلوبەرگە دیاریکراوەکانی قوتابیان و خوێندکاران لە بازاڕ گران بووە، ئەوەش بووەتە بارگرانییەکی دیکە لەسەر ژیانی خەڵک.
فرۆشیارێک لە بازاڕی ڕانیە قسەی بۆ نووچە کردووە، دەڵێ، پێشتر هەرزانبوو، بەڵام بازرگانەکان گرانیان کردووە و ناچارین ئێمەش گرانی بکەین.
باسی لە جیاوازیی جۆری ئەو قوماشەش کردووە کە هەر بازرگانە و جۆرێکی دەهێنێت، لە کاتێکدا، وەزارەتی پەروەردە کوالیتییەکەی دیاری کردبوو.