لە شارەدێی سنوونێ قەزای شنگال بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و ئەنجوومەنی گەل و بە بەشداری سەدان کەس، دژی بڕیارەکانی بەغداد لە شنگال گردبوونەوەیەک ئەنجام درا.
خوداد ئیلیاس، نوێنەری ئەنجومەنی گەل لە شنگال لە ڕاگەیەنراوێکدا گوتی، قایمقامی سەربازی ڕەتدەکەینەوە، دەبێت دەستوور جێبەجێ بكرێت و هەر بڕیارێکیش لە دژی ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی ڕەتدەکەنەوە و بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان و تێکۆشان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارە ڕەتدەکەنەوە و دەبێت مافەکانیان لە دەستووری بنەڕەتیی عێراقدا دەستەبەر بكرێن و پاڵپشتی لە پاراستنی دەستوور دەکەن.
گوتیشی، گەلی ئێزدی بە ٧٤ فەرماندا تێپەڕیوە و ئەوان لەسەر خاکی ڕەوای خۆیان لە شنگال دەژین. بەڵام بەغداد بڕیار لەسەر ئەم خاکە دەدات و مافەکانیان پشتگوێی دەخات.