ڕاستەوخۆ

باڵاپۆشی بۆ کچانی خوار 14 ساڵ لە قوتابخانەکانی نەمسا قەدەغە کرا

reset font size increase font size

حکومەتی نەمسا هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن یاسای قەدەغەکردنی باڵاپۆشی بۆ کچانی خوار تەمەن 14 ساڵ لە قوتابخانەکاندا خستەبواری جێبەجێکردنەوە. 

ئەم پێشنیازە لەلایەن هاوپەیمانی دەسەڵاتدارەوە بە ئامانجی پاراستنی ئازادیی کچان خرایەڕوو و لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا.

لەبەرامبەردا ڕێکخراوە ئیسلامییەکان بە توندی ئیدانەی ئەم بڕیارەیان کردووە و بە جیاکاری دژی موسوڵمانان ناویا بردووە. 

کۆمەڵەی ئیسلامی لە نەمسا کە نوێنەرایەتی فەرمیی کەمینەی موسوڵمانان دەکات، بەڵێنی داوە لە دادگای دەستووریی سکاڵای یاسایی تۆمار بکات. 

ئەم یاسا نوێیە ڕێکار و سزای دیاریکراوی بۆ سەرپێچیکاران داناوە؛ بە شێوەیەک لە کاتی بەکارهێنانی حیجاب، قوتابخانەکان سەرەتا دەست بە پرۆسەی ڕاوێژکاری و گفتوگۆ لەگەڵ خوێندکارەکە دەکەن. 

لە حاڵەتی بەردەوامبوونی باڵاپۆشیدا، دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەتوانن سزای دارایی تا 800 یۆرۆ بەسەر سەرپەرشتیار و دایک و باوکی خوێندکارەکەدا بسەپێنن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.