26 ڕێکخراو و ڕێکخستنی ژنان لە ڕۆژاڤای کوردستان لە نامەیەکی کراوەدا بۆ دەزگاکانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەکگرتووەکان داوایانکردووە پێگهی یەپەژە لەناو خاکی سویادا بپارێزرێت.
ئهو ڕێکخراوانهی ژنان لە نامەکەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە، بوونی یەپەژە لەناو سوریادا پێویست و گرنگە،
باسیان لهوهشكردووه، ئێمە شاهیدی هێرشەکانی چەکدارانی حکومەتی کاتی بۆ سەر ژنان بووین بەتایبەتیش لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا كه بههۆیانهوه چهندین ژن کوژران و دەستدرێژی سێکسییان کرایەسەر.
ههروهها پێداگری لەسەر ئەوەش دەکەنەوە بوونی یەپەژە تەنها بە ئامانجی سەربازی نییە، بەڵکو پێویستییەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییە، هەر هەوڵێکی حکومەتی کاتی ڕەتدەکەینەوە کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی پێگهی یەپەژە لەناو سوریادا بکات.