فێستیڤاڵی ساڵانەی مافی مرۆڤ، کە لە مانگی ئازاردا لە شاری جۆهانسبێرگی باشووری ئەفریقا بەڕێوەچوو، بەشێکى زۆرى لە چالاکوانان، گەنجان، مامۆستایان و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆکردەوە و تێیدا ژمارەیەک لە ژنانى کورد بەشدارى چالاکیەکەیان کرد.
فێستیڤاڵەکە لەلایەن ناوەندى گردی دەستوور، لە باشووری ئەفریقا ڕێکخرابوو، تێیدا بەشێک لە زیندانییە سیاسییەکان کە لە سەردەمی دەسەڵاتى کۆلۆنیالیزم و ئاپارتایددا زیندانى بوون، کە ئێستا ناوەندێکی پەروەردەییان دامەزراندووە بۆ پاراستنی یادەوەرییەکانی خەباتیان دژی ئاپارتاید بەشداربوون.
هەروەها ئەکادیمیای مۆدێرنەى دیموکراتیک و تۆڕی ئەوروپی ژنانی داهاتوو بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد و لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا، لەسەر ئاسۆکانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و کۆنفیدرالیزمی ژنانی دیموکراتی جیهانی سیمینارێک پێشکەشکرا.
هەروها، لە چالاکیەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، کە فۆرمەکانی ڕێکخستنی بەکۆمەڵ لەسەر بنەمای کێشە و پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانی هاوڵاتیان گرنگن و خەباتێکی هاوبەش لەسەر بنەمای ئەو فۆرمانە پێویستن.
باسلەوەشکرا، ئەو میتۆدەی کە بزووتنەوەی ژنانی کورد لە خەبات دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری پەرەی پێدراوە و هەروەها، ڕوانگەی نەتەوەیەکی دیموکراتیک، کە لە لایەن شۆڕشی ڕۆژاڤاوە پێشکەش کراوە، وەک ئەزموونێکی گرنگ و سەرچاوەی ئیلهامبەخش بۆ هێزە ناوچەیی و دیموکراتیکەکان لە باشووری ئەفریقا کاردەکات.
