ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگه‌یاند، دوێنێ دووشه‌ممه، گه‌نجێكی خه‌ڵكی گوندی " کمێز "ی سه‌ر به سنه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراوه.
ڕێكخراوه‌كه له زاری خێزانه‌كه‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، گه‌نجه‌كه ناوی "محەممەد سۆهرابزادە"یه و له‌گه‌ڵ دایك و باوكی، به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان له ڕێگا بوون به‌ره‌و سنه، هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان لێكردووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ته‌رمی گه‌نجه‌كه له ڕێوشوێنێكی ئه‌منیی تووندا له زێدی خۆی به خاك سپێردراوه.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ده‌ڵێت، ناوبراو دووەمین هاوڵاتی کوردە، كه له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرابێت.
ماوه‌ی مانگێكه به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه كه له ئێران به‌هۆی جه‌نگه‌وه دروستبووه، شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دۆخێكی ئه‌منیی تووندان و هێزی سه‌ربازیی و بازگه‌ی زۆر له نزیك شاره‌كان دانراون.