ڕاستەوخۆ

لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی: دژی دادگایینەکردنمان مانگرتنمان لە خواردن ڕاگەیاند

reset font size increase font size

لە پەیامێکدا لاهور شێخ جەنگی دەڵێت، هەشت مانگە بە نایاسایی لە زیندانن و گوشارەکان ناهێڵن دۆسییەکەیان بچێتە دادگە، هەر بۆیە لەگەڵ پۆڵادی برای، بڕیاری مانگرتن لە خواردنیان داوە.

لاهور شێخ جەنگی لە بارە دۆخی خۆی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای، پەیامێکی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "هەشت مانگە دوور لەهەموو عورفێکی دامەزراوەیی و یاسایی بەناحەق زیندانی کراوین".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا گوتویەتی، "لەبەر ئەوەی دادگا ڕێڕەوی یاسایی خۆی بگرێت تا ئێستا چاوەڕێمان کردووە، بەڵام دیارە فشاری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دادگا و دامەزراوەکان ڕێگرە لەوەی دۆسییەی سیناریۆکانی خۆیشیان بچێتە دادگای تەمیز. بۆیە لەگەڵ کاک پۆڵاد پێکەوە بڕیارمانداوە لە ئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرین تا ئاوکاتەی سەروەری یاسا لە دۆسییەکەمان بەدی دەکەین".

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشکردوە، "مانگرتنمان بۆ هەڵماڵینی سیناریۆکانی ئێوە جارێکی تر ئامادەین، سەرکێشی بە ژیانی خۆمانەوە بکەین تا هەموان بزانن کە ئێوە هیچ ڕۆڵێکتان بۆ دادگا و دامەزراوەکانی سلێمانی نەهێشتوەتەوە"

لە دوای ڕووداوەکانی لالەزار لە 22ـی ئابی ساڵی ڕابردووەوە، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای، لە سلێمانی زیندانی کراون و پاش تێپەڕبوونی نزیکەی هەشت مانگ بە سەر ڕووداوەکە، تا ئێستا دادگایی نەکراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.