ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی دەم پارتی: پێویستە کێشەی سەد ساڵە لەگەڵ تورکیا چارەسەربکەین

reset font size increase font size

عایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ناوەندی گشتیی پارتەکەی، هەڵسەنگاندنی بۆ دواین پەرەسەندنە سیاسییەکان و پرۆسەی چارەسەری کرد.

لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیدا کە لە 31ی تەمموزی 2026 بەڕێوەچوو، گوتەبێژی دەم پارتی تیشکی خستە سەر چەند خاڵێکی هەستیار:

گرنگیی ڕێککەوتن لەسەر یاسا:

 سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد و ئامادەکارییەکان بۆ یاسای چوارچێوە، دۆغان جەختیکردەوە کە "ڕێککەوتن لەسەر یاسا خاوەن گرنگییەکی یەکجار سەرەکییە" و داوای کرد کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان پێویستە ئەو هەستیارییە بەرچاو بگرن و گشتگیرترین ڕێککەوتنی سیاسی بۆ بەدیبێت.

بەشداریکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان:

 لەبارەی دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجالان و ڕۆڵی لە پرۆسەکەدا، ناوبراو ڕایگەیاند: "بەشداریکردنی کاریگەری ئۆجەلان لە پرۆسەکەدا تەنها بە گۆڕانکاری لە هەلومەرجی یاسایی و پراکتیکیدا دەکرێت."

بەردەوامی ڕاوێژکارییەکان:

 دۆغان ئاماژەی بەوەدا کە ڕاوێژکاری و گفتوگۆکان لەسەر ڕەشنووسی یاساکە بەردەوامن و گفتوگۆکان هێشتا کۆتاییان نەتواوەتەوە، هەروەها هەندێک نزیکبوونەوە و رای جیاواز لەوبارەیەوە بوونیان هەیە.

وەڵامدانەوە بۆ ئیدیعای یاسای تاکلایەنە:

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا "ئەگەری هەیە یاسایەک لەلایەن ئاکپارتییەوە بە شێوەیەکی تاکلایەنە دەربکرێت؟"، دۆغان جەختیکردەوە: "نابێت بە هیچ شێوەیەک هەوڵی وەها هەبێت."

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.