سیاسەتمەداری كورد و سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ئامەد، مەهدی زانا، کە لە تەمەنی 86 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، لە شاری ئامەد بە خاکی سپێردرا.
لەبەردەم بینای سەرۆکایەتیی شارەوانیی گەورەی ئامەد، ڕێوڕەسمێکی ماڵئاوایی بۆ مەهدی زانا ڕێکخرا، کە لە ساڵانی 1977 بۆ 1980 سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئامەدی کردبوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی شارەوانیی گەورەی ئامەد سەرەباک، هاوسەری خوالێخۆشبوو لەیلا زانا، بنەماڵەکەی، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان ئامادە بوون.
لە ڕێوڕەسمەکەدا تیشک خراوە سەر خەبات و تێکۆشانی مەهدی زانا و شوێنپەنجەی لە مێژووی خۆجێیدا، و سەرۆکی شارەوانی سەرەباک ڕایگەیاند: "میراتەکەی مەهدی زانا تەنیا بۆ ڕابردوو نییە، بەڵکو بۆ ئێستاشە، و ئامەد هەرگیز تۆ لە یاد ناکات."
پاش وتارەکان، تەرمی مەهدی زانا بۆ نوێژی جنازە گواسترایەوە بۆ مزگەوتی گەورە (ئولو جامی)، و دواتر لە گۆڕستانی یێنیکۆی بەخاک سپێردرا، هەروەها دانیشتوانی شاریش پرسەکەیان لە خانەی پرسەی لیسەییەکان وەرگرت.