ڕاستەوخۆ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بەمەبەستی نۆرەگرتن بۆ بەنزین قەدەغەیە و هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، بەمەبەستی بنەبڕکردنی قەرەباڵغی، ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بەدرێژایی شەو لە پێش بەنزینخانە، شەقام و کۆڵانەکان بۆ نۆرەگرتنی بەنزین قەدەغە کرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارە تایبەتە بەو ناوچانەی بەنزینی 750 هەزار دیناری تێیدا دابەش دەکرێت، و ئەوەش بۆ پاراستنی ئارامی و ڕێگریکردن لە بێزارکردنی هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەو گەڕەکانەیە.

نەوت و کانزاکانی هەولێر هۆشداریی دا کە هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت بە بڕیارەکەوە، ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی تۆمار دەکرێت و ڕووبەڕووی سزای پێبژاردن دەبێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.