ڕاستەوخۆ

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان: بارەگاکانی کۆڕەک تێلیکۆم هەر بە داخراوی دەمێننەوە

reset font size increase font size

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق جەختی لە ڕێزگرتن لە دەسەڵاتی دادوەری کردەوە و ڕایگەیاند کە بارەگا داخراوەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم هەر بە داخراوی دەمێننەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئەیلوولی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیی حکومی لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەغدا، ڕاگەیەندراوێکی فەرمی دەربارەی دۆسیەی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه‌ کە دەستەکە جەخت لە ڕێزگرتنی تەواوی خۆی بۆ دەسەڵاتی دادوەری و بڕیارەکانی دادگا پەیوەندیدارەکان دەکاتەوە. هەروەها بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ڕێگا یاسایی و دادوەرییەکان لە هەموو ڕێکارە پەیوەندیدارەکان بە پەڕگەی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم، لەوانە بەکارهێنانی ڕێگاکانی تانەدان کە یاسا مسۆگەری کردوون، لە ناو ماوە دیاریکراوەکاندا؛ بە شێوەیەک کە مافەکانی دەوڵەت، بەرژەوەندیی گشتی و مافەکانی بەکارهێنەران بپارێزێت و لەگەڵ یاسا و ڕێسا بەرکارەکان بگونجێت.

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان جەختیشی کردەوە کە ئەو بارەگایانەی کۆمپانیای کۆڕەک کە پێشتر بەپێی ڕێکارە ڕێکخستنییەکانی بەرامبەر کۆمپانیاکە داخراون، هەر بە داخراوی دەمێننەوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە هەر کردنەوەیەکی ئەو بارەگایانە لەلایەن کۆمپانیاکەوە بەبێ ڕەزامەندیی دەستە، بەرپرسیارێتیی یاسایی و کارگێڕییەکەی دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیاکە و بە هیچ شێوەیەک بە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا یان ڕەزامەندیی دەستە بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی دانانرێت.

 ڕاگەیاندراوەکەی دەستەی پەیوەندییەکان لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆڕەک تیلیکۆم بڕیارێکی دادگای ڕەسافەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە دەست دەکەنەوە بە کارەکانیان و بەردەوام دەبن 

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.