نورەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (دەتەپە)، لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس (عیرفان ئاکتان) جەختی لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ چارەسەری دیموکراتییانەی پرسی کورد کردەوە.
نوورەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند: "دەستبەسەرکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش زۆری پێچوو و تا ئێستاش بەردەوامە. بە بڕوای ئێمە ئەگەر دەمیرتاش لە دەرەوە بێت، کاریگەری و بەشداریی زیاتری لە پرۆسەکەدا دەبێت".
هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (دەتەپە)، ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە، کە باس لە بوونی ئاڵۆزی لە نێوان دەمیرتاش و تەڤگەری ئازادیدا دەکەن و گوتی: "نیشناندانی جۆرێک لە گرژی یان ناکۆکی لە نێوان ئەو و تەڤگەردادروست نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، ئێمە بابەتی لەو شێوەیەمان لە بەرنامەدا نییە".
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەیدا سەبارەت بە ستراتیژیی تێکۆشان و پرۆسەی ئاشتی، نوردەین دەمیرتاش گوتی: "لە کاتێکدا جەخت لە کۆتاییهێنان بە ستراتیژیی خەباتی چەکداری دەکەینەوە، لە هەمان کاتدا بە بڕیارەوە تێکۆشان دەکەین بۆ بەردەوامیدان بە سیاسەتی دیموکراتی لە سەر بنەمای یاسایی".
ئاماژەی بە سەختییەکانی ڕێگەی ئاشتی کرد و ڕایگەیان: "تێکۆشان بۆ ئاشتی لە شەڕ سەختترە. ئێمە لە خەباتی بوونەوە پەڕیوینەتەوە بۆ خەباتی ئازادی، کە ئامانجی سەرەکیی ئێمەیە و لەم ئامانجە پیرۆزە پاشەکشە ناکەین".