شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەیامێکی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەبارەت به دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی و کۆبوونەوەی یەکەمی لیژنەی پهیوەندیدار بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە کە سەرۆککۆمار و دەوڵەت باخچەلی ئیرادەی بەهێزی خۆیان نیشان داوە و لەسەر بانگەوازیی ئۆجالان تێکۆشانی چەکداری کۆتایی هاتووە، هەروەها پارتە سیاسییەکانیش پشتگیرییەکی مێژووییان بۆ پەسەندکردنی "یاسای پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی" نیشان داوە.
ئۆجەلان ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەو کۆمیسیۆنەی بەپێی یاساکە پێکهێنراوە، نیشانەی ئەوەیە کە پرۆسەکە بە هەنگاوی گەورە پێش دەکەوێت.
هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەر هەوڵێک یان زانیارییەکی ناڕاست لەلایەن هەندێک لایەنەوە بۆ تێکدانی پرۆسەکە بڵاو بکرێتەوە، بە پلانگێڕی دژی خۆی هەژمار دەکرێت و داوای لە هەمووان کردووە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن.