ڕاستەوخۆ

دەم پارتی: سەرکۆنەی هێرشی ڕەگەزپەرستی دژی کرێکارانی کورد لە ئەستەنبوڵ دەکەین

reset font size increase font size

ڕێکخستنی دەم پارتی و کۆمەڵەی کرێکارانی ڕیسایکڵینی ئەستەنبوڵ سەرکۆنەی ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستییانەیان کرد کە لە ناوچەکانی زۆنگولداک و دوزجە دژ بە کرێکارانی کشتوکاڵیی کورد ئەنجام دران.

مستەفا ئای، بەرپرسی کۆمەڵەی ڕیسایکڵین لە ئەستەنبوڵ، لە گردبوونەوەیەکدا بۆ پشتگیریی کرێکاران ڕایگەیاند کە هێرشەکان ڕووداوی تاکەکەسی نین، بەڵکو سیستەماتیکن و تێکۆشان دژ بە ڕەگەزپەرستی بەرپرسیارێتیی تەواوی کۆمەڵگەیە.

 هاوکات نیهال تاش، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی دەم پارتی لە کادیکۆی، ئاماژەی بەوە دا کە بەم هێرشانە هەوڵ دەدرێت ڕەنج و ماندووبونی کرێکارانی کورد بخورێت.

لای خۆیەوە کەزبان کۆنوکچو، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئەستەنبوڵ، جەختی لەوە کردەوە کە کرێکارانی کورد و کۆچبەران ژیانیان پارێزراو نییە و بەردەوام رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.