ڕاستەوخۆ

دەستەی بەڕێوەبەریی دەم پارتی بۆ تاوتوێکردنی یاسای چوارچێوە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ڕێکدەخات

reset font size increase font size

دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی)، ئامادەکاری دەکات بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی رەشنووسی یاسای چوارچێوە، کە بڕیارە ڕادەستی پەرلەمانی تورکیا بکرێت.

کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ کاتژمێر 15:00 بە سەرۆکایەتیی هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی، تونجەر باکرهان و تولای هاتیمۆغۆلاری، لە بارەگای ناوەندیی پارتی لە ئەنقەرە بەڕێوە دەچێت.

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، بەند و وردەکارییەکانی ڕەشنووسی یاسای چوارچێوە، ئەنجامی دانوستاندنەکان لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی دیکە، و هەڵسەنگاندنی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، ئاشکرا کراوە، کۆبوونەوەی ئاسایی و دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی دەم پارتی بڕیارە لە 12ی ئابی 2026 بەڕێوە بچێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.