ڕاستەوخۆ

ئاکەپە: بەم زووانە پڕۆژەیاسای پرۆسەی چارەسەری پێشکەش دەکرێت

reset font size increase font size

لیلا شاهین ئوستا، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە ڕایگەیاند کە کارکردن لەسەر دارشتنی پڕۆژەیاسایەکی نوێ بۆ پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە و ئاماژەی بەوە کرد کە بە سەرنجدان لە داواکارییەکانی دەم پارتی و بە عەقڵێکی هاوبەش، لە ماوەیەکی کورتمەودا پڕۆژەیاسایەکی باش پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لە فیدراسیۆنی ڕۆژنامەگەریی تورکیا (TÜBAF)، ئوستا جەختی لە گرنگیی پرۆسەکە کردەوە و ڕایگەیاند لەسەر جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانەی پێش لە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵات دەگرن سوورن.

 ڕوونیشی کردەوە کە کۆبوونەوەکانی نعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بەردەوامن و پێشبینی دەکات ئەنجامی باشی لێ بکەوێتەوە.

دەربارەی ئەگەری لێبووردنی گشتیش، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە ئاماژەی بەوە کرد کە بڵاوکردنەوەی چاوەڕوانی بۆ "لێبووردنی گشتی" ڕاست نییە، چونکە دەوڵەت تەنیا دەتوانێت لەو تاوانانە خۆش بێت کە بەرامبەر دەوڵەت کراون، نەک مافی کەسەکان.

بەڵام جەختی کردەوە چارەسەرەکە لە چوارچێوەی پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" و کۆتاییهێنان بە چەکدارانی پەکەکە و یەپەگە دەبێت.

سەبارەت بە هەڵبژاردن و دەستووری نوێش، ئوستا ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا و لە ساڵی 2028 بەڕێوەدەچن؛

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە حوکمەت کار لەسەر بەرنامەیەکی نوێ دەکات بۆ پشتیوانیکردنی دارایی خێزانە کەمدەرامەتەکان، کە لە وەرزی پایزدا وەک یەکێک لە یاسا گرنگەکان دەبرێتە پەرلەمان.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.