ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە دوورگەی ئیمراڵی، گەڕانەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، شاندەکە پێکهاتبوو لە پەروین بوڵدان، مەدحەت سانجار و ئۆزگور فایەق ئەرۆل، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئۆجالان کۆتایی پێهێناوە و بڕیارە لە کاتێکی دیکەدا سەبارەت بە ناوەرۆکی دیدارەکە ڕاگەیەندراو بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، شاندی ئیمڕاڵی پێشتر لە 24ی ئایاردا سەردانی ئیمراڵییان کردبوو و لەو دیدارەشدا دانوستاندن و گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی "یاسای چوارچێوە" بەڕێوەچووبوو.
نوێ دەکرێتەوە