ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دارایی: سبەی لە بانکە حکومییەکان پشووی بانکییە، بەڵام دابەشکردنی کارتی "هەژماری من" بەردەوام دەبێت

reset font size increase font size

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی گرنگی بۆ سەرجەم هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان پشووی بانکی دەبێت و دەرگای بانکەکان بەڕووی هاوڵاتیاندا دادەخرێت.

لە ئاگادارییەکەدا دوو خاڵی گرنگ بۆ فەرمانبەران و سوودمەندبووان ڕوونکراوەتەوە:

پڕۆژەی هەژماری من: پشووەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە سوودمەندبوون لە پڕۆژەی "هەژماری من"؛ دەرگای بانکەکان بەڕوویاندا کراوە دەبێت تەنها بەمەبەستی سەردانیکردن و وەرگرتنی کارتە بانکییەکانیان.

دەوامی فەرمانبەرانی بانک: فەرمانبەرانی بانکەکان سبەی دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن، ئەمەش بە مەبەستی ئەنجامدان و ڕێکخستنی هاوسەنگی (مطابقة) نیوەی ساڵی دارایی ٢٠٢٦.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.