لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29-ی کانونی دووەمی 2026 نێوان حکومەتی کاتیی و هەسەدە، ڕێگاکانی نێوان پارێزگای حەسەکە و شارەکانی تری سوریا دەکرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چوار ڕێگای سەرەکی پارێزگای حەسەکە دەکرێنەوە، کە بەمشێوەیەن: ڕێگای هۆلێ، ڕێگای ئەبیەد، ڕێگای شەدادێ و ڕێگای تلبارەک.
هەرلەچوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتیی کاتیدا کۆمەڵێک بازگەی هاوبەش لە ناوچەکەدا دادەمەزرێن و لە هەر چوار ڕێگاکەش بازگەی هاوبەشی ئەمنی نێوان هەسەدە-حکومەتی کاتیی دروستدەکرێت.
بەم هەنگاوەش هاتوچۆی خەڵکی سڤیلی ناوچەکە ئاسانتر دهبێت.