میدیای یەکێتی، بڵاوی کردهوە، بافڵ تاڵهبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دواین گۆڕانکارییە سەربازی و گرژییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکردووه.
ئهوهشهاتووه، لەو پهیوهندییهدا بافڵ تاڵەبانی، دیدگای یەکێتی خستوەتەڕوو کە بریتییە لە هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و گرتنەبەری ڕێگەچارەی ئاشتییانە و دیالۆگ لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، عەباس عێراقچی ستایشی ڕۆڵی ئەرێنی بافڵ تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد لە پاراستنی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستاندا و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکان کردەوە.