شاندی ئیمڕاڵی، دوابەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەک لە وەزیرانی ناوخۆ و دادی تورکیا، رایگهیاند، دوای جهژن پرۆژه یاساكان رهوانهی كۆمیسیۆنی داد دهكرێن و پاشان دهنێردرێن بۆ پهرلهمان.
شاندی ئیمرالی لەبەردەم بینای وەزارەتی دادی تورکیا كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا، پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندەکە ڕایگەیاند، کۆبونەوەکەمان لەگەڵ هەردوو وەزیرەکە زۆر بە باشی تێپەڕی.
گوتیشی، جارێکی تر بابەتەکانی دەرکردنی یاسای نوێ، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و هەنگاوەکانی قۆناغی دووەمی پڕۆسەی ئاشتیمان تاوتوێکرد، ئاکین گورلەک، وەزیری دادی تورکیا بەڵێنی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەر شانی لەم قۆناغەدا پێ ڕاگەیاندین.
ئاماژهی بهوهشكرد، بڕیارە دوای جەژنی ڕەمەزان پرۆژه یاساکان ڕەوانەی کۆمیسیۆنی داد بکرێن و دوای ئەوەش ڕاستەوخۆ لەناو پەرلەماندا تاوتوێ بکرێن.